بەرهەم ساڵح: قاسم سوله‌یمانی له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده قوربانی

لڤین:
سه‌رۆك كۆماری عێراق له مه‌راسیمی یادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، وتارێکی پێشکەش کورد و تیادا وتی: قاسم سوله‌یمانی له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده قوربانی.
به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، وتیشی: سوله‌یمانی له‌كاتێكی سه‌ختدا هات كه گه‌لی عێراق روبه‌ڕووی هێرشیكی مه‌ترسیداری تیرۆرستانی داعش ده‌بووه‌وه.
ئاماژەی بەوەکرد: له یادی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتندا، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و شكستهێنانی پرۆژه‌كه‌ی به‌بیرده‌هینینه‌وه. به فتوای مه‌رجه‌عیه‌تی پیرۆز‌و پاڵپشتی ئیمام سیستانی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر داعشدا به‌دیهێنا.