دادگا بە تاوانی ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسی منداڵێک سزای سێدارەی بۆ پێنج کەس دەرکرد

لڤین:

دادگای تاوانەکانی مەنسورەی وڵاتی میسر بەتاوانی ڕفاندن و دەستدرێژیکردن و کوشتنی منداڵێک سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج کەس دەرکرد.

ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ 30ی کانوونی یەکەمی 2018 کە هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکردنەوەیەکان لە خاوەنی دووکانێکی ژەهراوی کشتوکاڵی پێگەیشت کە کچەکەی بە ناوی فاتمە کە تەمەنی 10 ساڵان بووە کە پۆلی چوار بوو، لە کاتی گەڕانەوەیدا خوێندن  دیار نەماوە.

باوکی منداڵەکە ئامۆزای خۆی کە پێشتریش زاوای بووە و هاوسەری خوشکەکەی بووە تۆمەتبار کرد بە رفاندنی کچەکەی، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو کەسە دەستی هەبووە لە تاوانەکەدا.

پێش ئەوەی هاوسەرگیری خوشکی داواکارەکە (باوکی کچەکە) هەڵبوەشێتەوە تۆمەتبارەکە زەویەکی کردووە بە ناوی هاوسەرەکەیەوە و دواتر جیابونەتەوە دواتر داوای ئەو زەویەی کردووەتەوە بەڵام هاوسەرەکەی پێشووی بۆی نەگێڕاوەتەوە هەر بۆیە هەوڵی تۆڵەیداوە لە خێزانەکە و بەو هۆیەوە برازای هاوسەرەکی پێشووی ڕفاندووە.

لە 14ی کانوونی دووەمی 2019 جوتیارێک کە بەرەو کێڵگەکەی دەچوو، تەرمی منداڵێک و ژمارەیەک سەگی لە دەوروبەری زەوکەیدا دۆزییەوە، کە دواتر دۆزرایەوە کە منداڵە ونبووەکە بوو، بە کەلەپچەکراوی تەرمەکەیان دۆزیەوە.

ڕاپۆرتی توێکاری سەرەتایی دووپاتی کردەوە کە مردنەکە تەنها دوو ڕۆژ پێش ئەوەی تەرمەکە بدۆزرێتەوە ڕوویداوە کە هۆکاری مردنەکە خنکاندنە و ئەو منداڵە زیاتر لە جارێک دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و ئەندامی زاوزێی بۆ شاردنەوەی تاوانی دەستدرێژی سێکسی شێوێندراوە.

لێکۆڵینەوەکانی بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانەکان بۆیان دەرکەوت کە عەبدوڵا ئەبوعەلا کە تەمەنی 34 ساڵە کرێکارێکی کشتوکاڵی و براکانی و مێردی برازاکەی و هەروەها هاوسەری تۆمەتباری یەکەمیش لەپشت ڕووداوەکەوە بووە.

ئەمڕۆ دادگا بڕیایر لە سیدارەدانی بۆ ئەو تۆمەتبارانە دەرکرد کە دەستیان هەبووە لە تاوانەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button