بڕیاری تاپۆکردنی زیاتر لە حەوت هەزار زەوی بێ تاپۆ درا

لڤین:

مامەڵەی 7 هەزار و سێ سەد، پارچە زەوی (فۆڕم) کە تەواو بوون، لە لایەن شارەوانییەوە بڕیاری تاپۆکردنیان درا.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، راگەیاند، بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تاپۆی عەنکاوە، بڕیاری تاپۆکردنی 7 هەزار و سێ سەد پارچە زەوی کارت (فۆرم)مانداوە و لێرەوە رادەگەیەنن، وتیشی: ئەو زەوییانەی تاپۆدەکرێن دەکەونە ناوچەی کەرک دوو کە بە (پیرزین) ناسراوە و مامەڵەش بۆ زەوییەکان بەردەوام دەبن تاوەکو سەرجەمییان تاپۆ دەکرێن.

لە سنووری پارێزگای هەولێر هەزاران زەوی بێ تاپۆ و فۆڕم هەیە کە تا ئێستا کێشەی تاپۆ کردن و نەبوونی خزمەتگوزارییان هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button