دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەست پێ دەکاتەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی نەوتی ڕاگەیاند و ڕۆژی سێشەممە لە مەڵبەندەکانی پرۆسەکە دەست پێ دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ” سبەی دووشەمە 29ی تشرینی دووەمی 2021، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت بەنرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها بڕیارە رۆژی ( سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم )، لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت”.