دوو رۆژنامەنوس لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سلێمانی بێسەروشوێن بوون

لڤین: 

ئاژانسی ڕۆژ نیوز بڵاویکردەوە کە تیمێکی رۆژنامەوانیان کە لە دوو پەیامنێر پێکهاتوون لە سلێمانی لە کاتی خۆپیشاندانەکانەوە چارەنوسیان دیار نییە.

ئاژانسەکە وتویەتی هەریەکە لە بڕوا ئەسعەد و بەرهەم لەتیف، ئەمڕۆ ڕوماڵی خۆپیشاندانەکانیان کرد و لە ئێوەرەوە هیچ پەیوەندیەکیان نەماوە و چارەنوسیان نادیارە.

باسی لەوەشکردووە “بە گوێرەی وتەی چەند شاهید حاڵێک هێزە ئەمنیەکان دەستگیریان کردوون، بەڵام هیچ لایەنێکی بەرپرس دەستگیرکردنی ئەو دوو رۆژنامەوانەی ڕۆژنیوزی پشتڕاست نەکردوەتەوە”.

بە گوێرەی زانیاریەکان ژمارەیەک لە خۆپیشاندەر و گەنج لە سلێمانی دەستگیرکراون، پێشتریش دەنگۆی دیارنەمانی چەند ڕۆژنامەنوسێکی دیکە بڵاوبۆیەوە بەڵآم دواتر ئاشکرابوو کە تەنها کامێراکانیان لێسەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button