لە کەرکوک دەستکراوە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

لڤین:

لە کەرکوک دەستکراوە بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و مەرجی سەرەکیش بۆ تۆماردکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئەوەیە دەبێت ئەو کەسەی بەناوی دەکرێت خەڵکی شارەکە بێت.

محەمەد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتووچۆی کەرکوک رایگەیاند: ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە کەرکوک تۆمار دەکرێن و مەرجی یەکەمیش ئەوەیە کە دەبێت ئەو کەسەی دەکرێت بە ناویەوە خەڵکی کەرکوک بێت.

ئەو لە قسەکانیدا بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤وتیشی: لە هەرشارێکی عێراق ئەو بڕیارە جێبەجێ دەکرێت تەنها ماوەی ٦٠ رۆژی بۆدیاریکراوە، هەر ئۆتۆمبێلێک کە هاتووەتە ناو عێراقە دەتوانێت تۆماری بکات بەڵام بۆ ئەوانەی لە بەڕێوەبەرایەتیمان تۆمار دەکرێن دەبێت بە ناوی کەسێکەوە بێت کە خۆی دانیشتووی ئەم شارە بێت.

ئاشکراشیکرد، نرخی تۆمارکردن بە شێوەی بستنە و بۆ هەر بستنێک بڕی ٥٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت، بۆ گومرک ئێمە نایزانین و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. رۆژانە زیاتر لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلیش تۆمار دەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button