وەزیری ڕۆشنبیری لە سەر دەستگیرکردنی هونەرمەند بەختیار سەعید ڕوونکردنەوە دەدات

وەزیرى رۆشنبیرى هەرێم رایگەیاند، دۆسیەى دەستگیرکردنى هونەرمەند بەختیار سەعید دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2021 و پەیوەندیدارە بە چاپکردنەوەى کتێبێک کە وەزارەت 17 ملیۆن دینارى بۆ چاپکردنى خەرجکردووە.

حەمەى حەمە سەعید لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، بەدواداچوونى بۆ ئەو دۆسیەیە کردوووە و دەرکەوتووە دۆسیەکە پەیوەندیدارە بەچاپکردنەوەى کتێبێک لەساڵى 2012 لەلایەن بەختیار سەعیدەوە لەکاتێکدا ئەوکات حکومەت 17 ملیۆن دینارى بۆ چاپکردنى خەرج کردبوو، لەچاپدانەوەى مافى حکومەت بوو.

وەزیری رۆشنبیری وتیشى “دۆسیەکە پەیوەندى بە وەزارەتى رۆشنبیرییەوە نییە، ئەوەندەى پەیوەندى بە دادگاوە هەیە، ئەوان دەڵێن ئەو ساڵە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و خۆى رادەستنەکردووە تا ئەو رۆژەى گیراوە”.

بە وتەی خۆی حەمەی حەمەسەعید داوایکردووە کارئاسانى بۆ بکرێت و بەکافالەت ئازاد بکرێت تا کێشەکەى چارەسەر بکرێت، بەڵام دادوەرەکە ئەوەى قبوڵ نەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button