مەلا بەختیار: لە مۆڕاڵی من دوورە بیر لە شوێنگرتنەوەی کۆسرەت رەسوڵ بکەمەوە

لڤین:
مەلابەختیار لەبارەی شوێنگرتنەوەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەی باڵای بەرژەوەندی و سیایسی حزبەکەی ڕایگەیاند، هیوای “تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە”.
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەکیتی رایگەیاند: بڕیار بوو کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی باڵا و هەڤاڵ بافڵ و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی (١٧/١١/٢٠٢١) ئەنجام بدرێ. بە مەرام دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە گوایە، جێگری بەڕێز کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، لەو کۆبونەوەیەدا دادەنرێ.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە لە رونکردنەوەیەکدا دەشڵێت: بەندە، هەتا وەڵامی راپۆرتەکەم سەبارەت بە ژەهرخواردکردنم، بە دانانی لیژنەی لێکۆڵینەوە نەدرێتەوە، لە هیچ کۆبونەوەیەک و داوەتێکی سیاسی ئامادە نابم.
وتوشیەتی: هەتا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ زیندوو بێ، کە هیوای چاکبونەوەو تەمەن درێژی بۆ دەخوازم، لە مۆراڵی من دوورە بیریش لەوە بکەمەوە جێگەی بگرمەوە.
مەلا بەختیار دەشڵێت: هەر پروپاگەندەیەک لەم بارەوە کرابێ، بە مەرام باسکراوە.. بڕیاری لەم جۆرە لە بەرنامەی من و ئەنجومەنی باڵای سیاسیدا نییە.