دوا وادە بۆ مامۆستایان دیاریکرا کە ڤاکسین بەکاربهێنن

لڤین:

وەزیرى پەروەردەى حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت دراوە بە مامۆستایان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەگەر نا لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئالان حەمە سەعید، بە میدیاکانی راگەیاند “ڤاکسین بۆ مامۆستایان دابینکراوە، کۆتایی ئەم مانگە دانراوە بۆئەوەی مامۆستایان ڤاکسین وەربگرن واتا 1-12-2021، لەو کاتە بەدواوە بەرێوەبەرى گشتى پەروەردەکان دەتوانن دەسەڵاتى یاسایی خۆیان بەرامبەر ئەو مامۆستایانە بەکاربهێنن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

وەزیری پەروەردە لە کاتی کردنەوەی خوێندنگەیەکی 24 پۆلی لە یەکێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی رایگەیاند “بڕیار لەسەر ئەوە دراوە 23 خوێندنگەی دیکە لە سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک، گەرمیان و هەولێر تەواوبکرێن کە 16 ملیار دینار زیاتری بۆ تەرخانکراوە و لە ئایندەیەکی نزیک دەست دەکرێتەوە بە کارکردن لەو پڕۆژانە، بەو شێوازەش دەتوانرێت هەندێک لەو لۆدەی دەکەوێتە سەر خوێندنگەکان یان ئەو گەڕەکانەی کە لۆدیان لەسەرە نامێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button