پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە بارەی وانەبێژانەوە ئاگاداری خوێندنگەکان دەکاتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی داوا لەبەڕێوەبەری خوێندنگەكان دەكات گواستنەوەو دانانی كاتی مامۆستا رابگرن و لاری نەبوون نەدەن بەهیچ دەرچوویەكی زانكۆو پەیمانگاكان بۆ وانەبێژی.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا لەئاگاداری نامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لەبەرئەوەی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن بەگشتی زیاترلە 50 ڕۆژە دەستیپێكردوەتەوەو كاتی ئامادەكاریە بۆ تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزی یەكەم، تكایە لەبەرواری 11/11/2021 بەووردی ڕەچاوی ئەم خاڵانەبكەن:

1- گواستنەوەودانانی كاتی مامۆستایان ڕادەگرین وبەهیچ شێوەیەك لاری نەبوون مەنووسن بۆ مامۆستا .

2- لەئێستادا سەرجەم شاغیرەكان پڕكراونەتەوەو سەرقاڵی ڕێكخستنەوەی بەشەوانەی وانەبێژەكانین لەنێوان خوێندنگەكان بەپێی پێوستی پسپۆڕیەكانیان بەو وانەبێژانەی كەفەرمانی دانانی ئەم ساڵیان هەیە بۆیە پێویستیمان بەدانانی وانەبێژ نەماوە تكایە لاری نەبوون مەدەن بەهیچ دەرچوویەك بۆ وانەبێژی.

3- گواستنەوەی قوتابی و خوێندكاریش لەنێوان قوتابخانەو خوێندنگەكانی سلێمانی ڕابگرن چونكە كات نەماوە.

4- ئەوخوێندكارانەی كە دەیانەوێت جۆری خوێندنەكانیشیان بگۆڕن (لە ئەكادیمی بۆ پیشەیی یان بەپێچەوانەشەوە) بەهەمان شێوە ڕابگیرێت چونكە كات نەماوە، تكایە پابەندبن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button