کۆمسیۆن جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەولێر دەست پێدەکات

لڤین:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌ژماردنەوەی دەستی و جیاكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌كه‌ن کە سکاڵایان لەسەرە.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌ممه، ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی وێستگه تانه لێدراوه‌كانی كه‌رخی به‌غدادتەواو بووە، ئەنجامەکان 100٪ وەک یەکبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستده‌كرێت به پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌ستی وێستگه تانه له‌ێدراوەکانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی ھه‌ولێر، كه‌ركوك، كه‌ربه‌لا، موسه‌ننا، قادسیه و ئه‌نبار.
باسی لەوەشکردووە رۆژی دووشه‌ممه دەنگی وێستگە تانە لێدراوەکانی پارێزگای زیقاڕ دەبێت دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و بەراورد دەکرێن.