نوێترین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە و دووبارە لێبڕینی مووچە

لڤین:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرفت لە گەڕانەوەی داهات هەیە، هەوڵ دەدەین ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن و کار لە دابەشکردنی موچە نەکات و هەمو هەوڵێكمان داوە دابەشكردنی موچە بەبێ لێبڕین بەردەوام بێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەكی  رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”هەمو هەوڵێکمان داوە بەردەوام بین لە دابەشکردنی موچە بێ لێبڕین، دابەشکردنى موچە بەتەواوەى پشتدەبەستێت بە داهاتى نەوتى و نانەوتى لەگەڵ پارەکەى بەغدا”.

هەروەها لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتیشی،” گرفت لە گەڕانەوەی داهات هەیە، هەوڵ دەدەین ئەو گرفتانە چارەسەر بکرێن و کار لە دابەشکردنی موچە نەکات”.

سەبارەت بە نرخی بەنزین لە هەرێم، وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد،” لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت دوبارە مۆڵەتی تازە دەدرێ بۆ هێنانی بەنزین بە بازرگانان و پڕوژەیەکیش هەیە بۆ پێدانی بەنزین بە پاسەکان و تاکسی، لە1ی11ەوە بەنزینی زیاتر دێت و نرخی لیتری دەبێتە 690 دینار.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button