ئێران سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی هەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن بڕیاری نوێی ڕاگەیاند

لڤین:

ده‌روازه‌ی سنوریی حاجی ئۆمه‌ران، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا و كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان پێ بێت، ئه‌گینا له‌ دیوی ئێران رێگه‌ی چونه‌ ناوه‌وه‌یان پێ نادرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی‌ ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف )،  کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید – ١٩ ) یش لەگەلیان دابێت.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ “بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک هەر دوو ( بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ) لەگەڵدا نەبێت دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.”

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی خۆشەویست

ئاگاداری گشت هاوولاتیان و گەشتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و هەلگرانی پاسپۆرتی عيراقى دەکەین ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە جگە لە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ( ئەنجامی نێگەتیف ) ،  کارتی (ڤاکسینی کۆرۆنا کۆڤید – ١٩ ) یش لەگەلیان دابێت.

بە پێچەوانەوە هەر هاوولاتی یان گەشتیارێک هەر دوو ( بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ) لە گەلدا نەبێت دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئێران بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.

بۆیە تاکو هاولاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەکان دەکەین بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسین و بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا  بە مەبەستی چوون بۆ وولاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button