34 رێكخراو و كه‌سایه‌تی چالاكی بواری ئه‌نفال: سوپای عێراق سه‌رقاڵی دانانه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌یه‌ له‌ تۆپزاوا

لڤین:
ژامرەیەک رێکخراو چالاکوانی بواری ئەنفال ئاشکرای دەکەن کە ماوەیەكە سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری پارێزگای کەرکوك، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ی پێشوو، کە دەیان هەزار ڕۆڵەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوەو پاشان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵکران.
 ئەو چالاکوان و رێکخراوانە داوا دەکەن حکومەتی هەرێم بێ دەنگ نەبێت و دەشڵێن “بێدەنگی حکومەتی هەرێم و پارت و لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەمەڕ ئەو بابەتە سەركۆنە دەکەین و داوا دەکەین شوێنی ئەنفالکراوان بپارێزرێت و گرنگی پێبدرێت بۆ بەزیندویی هێشتنەوەی یادەوەری ئازیزانمان نەك دووبارە بکرێتە سەربازگە”.
دەقی راگەیەندراوەکە: 
ناڕەزایی بۆ دووبارە دانانەوەی سەربازگە لە گوندی تۆپزاوای کەرکوک
 هەموومان هەوڵبدین (سەربازگەی تۆپزاوا) شوێنی كۆكردنەوەی ئەنفالکراوان, ئۆشفیتزی ئەنفالكراوان بکرێتە مۆنۆمێنت نەک سەربازگە.
ماوەیەكە سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری پارێزگای کەرکوك، لە هەمان سەربازگەی (تۆپزاوا)ی پێشوو، کە دەیان هەزار ڕۆڵەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا كۆكرایەوەو پاشان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵکران. سەڕبازگەی تۆبزاوە، هێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە.
هەر شوێن و جێگەیەکی ئەو سەربازگەیە، چیرۆكێکی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیەیە کە دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامدرا دەگێڕێتەوە. ئەم هەوڵەی سوپای عێراق، پێشێلکارییەکی زەقی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، کە تێیدا بڕیاری قەرەبوکردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەرکردووەو پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، كە یادەوەرییەکانی تاوانەكەی هەڵگرتووەو دەبوایە هەر لەدوای رووخانی رژێمی بەعس مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی تێدا دروست بكرابایە.
ئەگەرچی لە رابردوودا سەدان جار داوای بە مۆزەخانەکردنی ئەو سەربازگەیە کراوە، وەك مۆزەخانەیەکی قوربانیانی ئەنفال… وەلی مەخابن نە دەسەڵاتی عێراق و نە حکومەتی هەرێم، بە تەنگ ئەم داواکارییەوە نەهاتوونە. ئێمە لە رێکخراوەکانی بواری جینۆسایدو ئەو كەسایەتیانەی لەم بوارە كاردەكەن، وێرای سەرکۆنەکردنی هەوڵەکانی سوپای عێراق داوای راگرتنی ئەو هەوڵە دەکەین بۆ دووبارە بە سەربازگەکردنی شوێنی ئەنفال کردنی گەلی کوردستان کە وەک پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی دیکتاتۆری بەعسە بۆ لە بیرنەکردن و دووبارە نەبونەوەو پاراستنی شوێنەکە وەک مۆنۆمێنت و بەبیرهێنانەوەی تاوانەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو لە (سەربازگەی تۆپزاوا).
هاوکات بێدەنگی حکومەتی هەرێم و پارت و لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەمەڕ ئەو بابەتە سەركۆنە دەکەین و داوا دەکەین شوێنی ئەنفالکراوان بپارێزرێت و گرنگی پێبدرێت بۆ بەزیندویی هێشتنەوەی یادەوەری ئازیزانمان نەك دووبارە بکرێتە سەربازگە، كە دەبێتە هۆی كولاندنەوەی برینەكانی قوربانیان و هێمایەکە بۆ بەردەوام بوونی ئەنفال. لە کۆتایی جەخت دەکەینەوە دوبارە دانانەوەی سەربازگە لە تۆپزاوا پێشێلكارییە بەرامبەر بە مافی كەسوكاری قوربانیان و پێشێلکردنی زەقی قەرەبووكردنەوەی مەعنەوییە و بەرپرسیارێتی یاسایی و مێژوویی و ئەخلاقی دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق، چونكە كەیسی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی بڕیاری جینۆسایدی وەرگرتووە.
ناوەكان:
1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید-KWG
2-رێكخراوی گەشە پێدانی مافی مرۆڤ
3-عارف قوربانی لێكۆلەر لە بواری ئەنفال
4-رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
5-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان
6-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
7-تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc
8-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-
9-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
10-رێكخراوی دادپەروەری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
11-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك
12-رێكخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
13-ناوەندی داكۆكی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
14-تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
15-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان – oawmd-
16-هێمن حەسیب چالاكوانی بواری جینۆساید
17-عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان
18-کۆمەڵەی داکۆکی له پرسی ئەنفال
19-رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایۆلۆجی
20-هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان
21-كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
22-حیكمەت فایەق عارف چالاكوانی بواری جینۆسایدو چەكی كیمیاوی و كۆكوژ
23-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
24-دكتۆر فاتیح سەنگاوی نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال
25-شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق
26-عەدالەت عومەر نووسەرو لێكۆڵەری بواری جینۆساید
27-ئیدریس عەبدوڵا نووسەرو توێژەری بواری ئەنفال
28-عەلی بەندی نووسەرو لێكۆڵەری بواری ئەنفال
29-رێكخراوی پارێزەران و راوێژی یاسایی و پرسی مافی مرۆڤ
30- شێخ سدیق نووسەر لە بواری جینۆسایدو ئەنفال
31- رێكخراوی كار بۆ ئەنفال
32-دیمەن محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
33-عەلی مەحمود محەمەد چالاكوانی بواری جینۆساید
34- مەلا شاخی نوسەرو رۆژنامەنوس


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button