بکوژی حەوت ئەندامی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی قۆنيا سزادرا

لڤین:

داواکاری گشتیی کۆماریی قۆنیا لە باشووری ناوەڕاستی تورکیا، تۆمەتبارى كوشتنى حەوت ئەندامی خێزانه‌ كورده‌كه‌ی قۆنيا سزای زیندانیی ھەتاھەتایی بۆ دەرکرا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، داواکاری گشتیی کۆماریی قۆنیا لە باشووری ناوەڕاستی تورکیا، لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی ئەو ھێرشە چەکدارییەی قۆنیا، کە کوشتنی حەوت ئەندامی یەک خێزانی لێکەوتەوە تەواو کرد.

ئاماژە بەوەدراوە،” لە تۆمەتنامەکەدا، بە تۆمەتی کوشتن بە ھەستێکی “دڕندانە”، داوای حەوت جار زیندانی ھەتاھەتایی قورسکراو بۆ تۆمەتبار مەھمەت ئاڵتون کراوە”.‌

هەروەها ڕایانگەیاندوە،” لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بەڕێوەدەچێت، دوای کۆکردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان، کارە پێویستەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسيەكە کۆتایی ھات”.

بە پێی هەواڵی میدیاکان،” لە تۆمەتنامەکەدا ئەو ھاتووە کە تۆمەتباری دەستگیرکراو مەھمەت ئاڵتون، تاوانەکەی “بە ئەنقەست” ئەنجامداوە”.

لە تۆمەتنامەکەدا، بە تۆمەتی کوشتن بە ھەستێکی “دڕندانە”، داوای حەوت جار زیندانیی ھەتاھەتایی قورسکراو بۆ تۆمەتبار ئاڵتون کراوە.‌

ھەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا، بە تۆمەتی “ھاندان بۆ کوشتنی حەوت کەس بە ھەستێکی دڕندانە و ئەنقەست”، داوای حەوت جار زیندانی ھەتاھەتایی قورسکراو و بە تۆمەتی “ھاندان بۆ سووتان و زیانگەیاندن بە ماڵ”، داوای ھەشت ساڵ زیندانی بۆ ھەر یەک لە ١٠ تۆمەتباری دیکەی دۆسیەکە کراوە.

ھاوکات بەھۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو لەسەر تێوەگلانی ھاوسەر، باوک و دایکی تۆمەتبار مەھمەت ئاڵتون، لە کوشتنەکە، بڕیاری ئازادکردنیان درا.

لە ٣٠ی تەمووز محەمەد ئالتوون خێزانێکی کوردی ٧ کەسی لە شارۆچکەی مەرامی پارێزگای قۆنیە کوشتبوو کە ٤یان ئافرەت بوون.


محەمەد ئالتوون بکوژی خێزانەکوردەکە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button