حکومەتی هەرێم بڕیاری قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان ده‌رکرد

لڤین:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەریی لە سەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و زۆریان لە کار وەستان، حکومەت دوو بڕیاری دەرکرد بەمەبەستی قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دواى ئەوه‌ی به‌هۆی کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەریی لە سەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و زۆریان لە کار وەستان، دکتور ئومێد سەباح عوسمان سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران گشتاندنێکى دەرکرد.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” لەو گشتاندنەى کە بۆ گشت وەزارەت و لایەنە نه‌به‌ستراوه‌كان بە وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، لە پێناو بەردەوامى گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەره‌بووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان درا، كه‌ بەم شێوەیەى خوارەوەیه‌:

یەکەم: قەرەبووکردنەوەى ماوەى کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆ بە هەژمارکردنى بەهێزى زاڵ (القوة القاهرة) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە پابەندنەبوونى جێبەجێکردنیان کەوتووەتە ئەو ماوەیە.

دووەم: پێدانى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنى خاڵى (یەکەم)ـى سەرەوە بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى نەبەستراو بە وەزارەت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button