سەردانی زیندانیکراوانی چاکسازی گەورانی هەولێر راگیرا

لڤین:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بڕیاریدا، سەردانی کەسوکاری سزادراوان بۆ زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی رابگیرێت.

رۆژی دوو شەممە بە فەرمی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی سەردانی کەسوکاری سزادراوان بۆ زیندانەکانی چاکسازییەکانی گەوران و ژنان و نەوجەوانان.

بەڵام دوای چەند رۆژێک لە دەرکردنی ئەو بڕیارە وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: لەبەر ئەو بارودۆخە تایبەتەی کە چاکسازی گەورانی هەولێری تێدایە بەهۆی نۆژەنکردنەوە و لەسەر بڕیاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاردرا بە راگرتنی سەردانیکردنی سزادراوان لەلایەن کەسوکاریانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی.

ئاماژە بەوەشکراوە “ئێستا هەموو سزادراوان لەناو چاکسازیی گەورانی هەولێر نین، ئەویش بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە. هەر لەبەر هەمان هۆکار سزادراوان نەیانتوانیوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرن و بەهەمانشێوە زۆربەی خێزانەکانیان ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. بۆیە ئێستا زۆربەی سزادراوان ناتوانن سوودمەندبن لە سەردانیکردن”.

دەشڵێت “ئەوان هەوڵی گەڕاندنەوەی هەموو سزادراوان بۆ چاکسازییەکە دەدەن و لەهەمانکاتدا بە هاوکاری لایەنی تەندروستی بەخێرایی دەست دەکەن بە پێدانی ڤاکسین بە سەرجەم سزادراوان لەگەڵ تەواوکردنی ئەو رێکارانە لە نزیکترین کاتدا سەردانیکردن دەستپێدەکاتەوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button