هەپەگە:  بە چەکی قەدەغەکراو شەهید کراون

هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد

لڤین:

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کە لە گردی سۆری ئاڤاشین لە هێرشێکی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکراکرد کرد کە ٣ی ئەم مانگە لە ئەنجامی بۆردومانێکی تورکیا لە ئاڤاشین شەهیدبوون.

هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە کە تورکیا بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات لە شەڕەکەدا “ڕێبازی دەژەمرۆڤانەی بەکارهێناوە و گازی ژەهراویی دژی گردی سۆر بەکارهێناوە و لەم هێرشەدا، سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون”.

لە بارەی ناسنامەی شەهیدەکانیەوە هەپەگە رایگەیاندووە جەلال ئۆزجان کە خەڵکی شاری وانە و بەبۆتان ئۆزگور ناسراوە.

دوو گەریلاکەی دیکەش رەگەزی مێن و یەکیان ناوی ڕاما شەمدینە  و خەڵکی حەسەکەیە و  بە زنارین وڵات ناسراوە، گەریلاکەی دیکەشیان ناوی هیڤا مامۆیە و خەڵکی قامیشلۆیە و  بە دەلال قامیشلۆ ناسراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button