ئایا پارتی هەر پارێزەری ئەنفالچی و بەعسییەکانە؟

وەرگیراوە لە فەیسبووکی ئیبراهیم عەباس
لێدوانێکی کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بووەتە بابەتی رۆژو بەفراوانی قسەی لەسەر دەکرێت، زۆرینەی لێکەوتەکان بەو ئاراستەن کە چۆن دەبێت ئەنفالچییە عەرەبەکان لە هەولێر بپارێزرێن؟ مانگی رابردووش هەمان کاردانەوە بۆ لێدوانێکی حەسەن عەلوی دروستبوو، کاتێک وتی لەدوای روخانی بەعسەوە عزەت دووری لە هەولێر بووەو هەر لە هەولێریش کۆچی دوایی کرد!
هەموو ئەوانەی بەسادەیی ئەم بابەتە دوروژێنن و سەریان سوڕماوە، لەم کارەی پارتی، هەموو ئەوانەشی دەیانەوێت گومان بکەن و تەمەننا دەکەن، بابەتەکە راست نەبێت، یاخود گومان دەکەن راست بێت، لە ئەسڵدا ئەمانە پارتیان نەناسیووە.
جارێ فڕێدانی ئەم لێدوانانە پەیوەستە بە بڕیاری مەرکەزی مەسعود بارزانی، بەو ئامانجەی خۆیان لای عەرەبی سوننە شیرینر بکەن، ئەوانیش بەدونیای عەرەبی بڵێن، بارزانی لە ئاست دوژمنەکانی دوێنێ چەند بەبەزەیە!.
پارتی لەناوخۆشیدا لەگەڵ گەندەڵ و دزو کەسە بێ مستەواکان بەبەزەیی و دڵنەرمە، ئەسڵەن لە مەکتەبی سەرۆکی پارتیدا کەسێک بە ئاسانی جێگای نابێتەوە کە گەندەڵ و دزی زۆر گەورە نەبێت، چونکە لەسەر ئەم بێ سومعانە تەقیمی کۆمەڵگا دەکەن و خۆیان لەسەر هەموو کەس گەورەتر دەکەن، بەڵام دەیان سەرکردەی پێشمەرگەو سەرکردایەتی حزبەکەی خۆیان لە حەمەدئاغای مێرگەسوری و فاخری کوڕیەوە تا جەوهەر نامیق، دەکوژرێن و تیرۆر دەکرێن، هەرێمی کوردستانیشیان کردۆتە زیندانێکی گەورە بۆ دەنگی ناڕازی.
زۆر بەسادەیی پارتی و مەسعود بارزانی ئەم دوو پرسە بەم جۆرەو معادەیە دەبینن.
عزەت دووری و بەعسی و ئەنفالچییەکان کاریان تەواو بووەو هیچ مەترسیەکیان بۆ سیستەمە سیاسییەکەی ئەوان نیەو مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتی خانەوادەگیان دروست ناکەن، بەڵام دەنگی ناڕازی حزبەکەی خۆیان و سەرجەم کوردستان، مەترسین و پێویستە گەر لەناویش نەبرێن، لانی کەم کپبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button