زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا ده‌كرێت

لڤین:
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، كوژرانی موحسن فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له رێگه‌ی رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه كه له توانایدا بوه 600 فیشه‌ك له یه‌ك خوله‌كدا بته‌قێنێت.
محسن فخری‌زادە بەڕێوەبەرێکی بواری ئەتۆمی لە ئێران، یەکێک لە فارماندە باڵاکانی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران، مامۆستای فیزیک لە زانکۆی ئیمام حوسێن لە شاری تاران، و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی فیزیک (PHRC) بوو. فۆرێن پۆڵەسی وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسایەتی بەھێزی جیھان ناوی ھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لیستی سزاکانی ئەنجومەمەنی ئاسایشەوە ناوی تۆمارکرا. بە یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانی بەرنامەی ناو‌کی ئێران دانرابوو. سەر لەئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ھێرشی کرایە سەری و تیرۆرکرا.دوابەدوای ڕووداوەکە وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەدجەواد زەریف لە تویتێکدا ڕایگەیاند ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لە کووشتنی کەسایەتییە ئێرانییەکەدا.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه ١٨ ی ئه‌یلوولی ٢٠٢١ ) له نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكردوه كه فه‌خریزاده له‌رێگه‌ی هیچ به كرێگیراوێكه‌وه كه له‌سه‌ر زه‌ویی ئێران بووبێت، نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له رێگه‌ی رۆبۆتێكه‌وه كوژراوه كه له توانایدا بوه ٦٠٠ فیشه‌ك له یه‌ك خوله‌كدا بته‌قێنێت.
ڕۆژنامەکە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باسی له‌وه‌شكردوه كه،” ئه‌و چه‌كه نوێیه رۆبۆتیه كه له كوشتنی فه‌رخریزاده به‌كارهاتوه، چه‌ند كامێرایه‌كی پێوه بوه و كامێراكانیش به مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه به‌ستراون و رۆبۆته‌كه‌ش سیستمی ژیریی ده‌ستكردی تێدا بووه”.
هەروەها ڕایگەیاندوە،” ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌و چاوپێكه‌وتنانه ده‌ستكه‌وتوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران له چاوپێكه‌وتنه‌كاندان دركاندویانه، دووان له‌و به‌رپرسانه‌ش له ده‌زگای هه‌واڵگریدا كاریان كردوه و ئاگاداری ورده‌كاریی پیلانی كوشتنه‌كه بون”.
له درێژه‌ی زانیارییه نوێیه‌كاندا ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌ڵێت كه،” پیلانه‌كه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ و سه‌ره‌تای ٢٠٢٠ دارێژراوه و بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كێكی تێدا باس كراوه كه بتوانرێت له دووره‌وه بته‌قێندرێت، ئیسرائیلش چه‌كێكی به‌لجیكیی جۆری FN MAGی پێ باش بوه كه له رۆبۆتێكی پێشكه‌وتوو ببه‌سترێت و كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت”.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه،” چه‌كه‌كه و رۆبۆته‌كه هه‌ردوكیان كێشیان نزیكه‌ی یه‌ك ته‌ن بوه و كراون به پارچه‌ی بچوك و به‌چه‌ند كاتێكی جیاواز هه‌رجاره‌و به قاچاغ پارچه‌یه‌كی براوه‌ته ئێران و دوای گه‌یشتنی هه‌موو پارچه‌كان له‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌یه‌كتر به‌ستراون و فه‌خریزاده‌ی پێ كوژراوه”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21