سەرجەم هەڵهاتووە فەڵيستینیەکان لە زیندانەکەی ئیسرائیل دەستگیرکرانەوە

لڤین:
سوپای ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوایین هه‌ڵاتووی فەڵەستینی لە گرتووخانه‌ی جه‌لبوع ده‌ستگیركرده‌وه، بەوەش دەستگیرکردنەوە ئەو شەش کەسە ماوەی 13 رۆژی خایاند.
بە گوێرەی زانیاریەکان هەریەکە لە دوو هەڵهاتووە دەستگیرنەکراوەکە ناویان مونازیل نه‌فیعات و ئه‌یهه‌م كه‌مه‌مچی بوو کە تا ئەمڕۆ دەستگیرنەکرابوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كی رۆژهه‌ڵاتی شاری جه‌نین دەستگیرکرانەوە و دوو كه‌سی دیكه‌شیان لەگەڵدا ده‌ستگیركران.
رۆژی 6ی ئەیلولی ئەمساڵ له گرتووخانه‌ی جه‌لبوع 6 زیندانی فه‌له‌ستینی له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی توێلێك لە زیندانەکە هەڵهاتبوون، چوار رۆژ دوای ئه‌وه دوو کەسیان له نزیك چیای قه‌فزه‌ی باكوری ئه‌و وڵاته دەستگیرکرانەوە. لە رۆژی11ی مانگیشدا دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکرانەوە، ئەمڕۆش پڕۆسەی گەڕان بە شوێن زیندانییە هەڵهاتووەکاندا کۆتایی هات.