هۆشداری ڕاگرتنی نەوتی تەق تەق دەدرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان، بەهۆى چارەسەرنەکردنى کێشەکانى پەیمانگاى تەقتەقەوە،هۆشداریی لە راگرتنى نەوتى تەقتەق دەدات.

عەباس فەتاح پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( هەیینی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ )لە بڵاوکراوەیەکدا وەک کاردانەوەیەک بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەی پەیمانگای تەق تەق رایگەیاند،”  ئەگەر پەیمانگاى تەقتەق رابگیرێت ئەوکات وەڵامیان دەبێت هەتا راگرتنى نەوتى تەقتەق”.

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

ئیتر  بێدەنگ نابین پەیمانگا ڕاگرن  وەلاممان دەبێت.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە گڤتوگۆو دانیشتن و هەوڵ هەیە بۆ چارەسەری کێشەی پەیمانگای تەق تەق کە تەنها ئاڵوگۆڕی بینایەکە  کراوە بە کێشەیەکی وا گەورە کە چارەسەری محاڵ بێت، من وەکو خۆم قەت ڕێگەم بەخۆم نەداوە تداخولی کاری پەروردەو خوێندن بکەم لەم بابەتەش هەوڵی چارەسەرم داوە بەلام تداخولی نا بەرپرسانە نا.بەلام ئەم نوسراوەم بینی لەناخەوە توڕەی کردم ، بۆیە دەڵێم ئەوە بیست ساڵە نەوتی کێڵگەی تەق تەق دەبەن و لە شوێن و ناوچەی تر پڕۆژەی پێدەکەن دەنگمان نەکرد، دەیان پرۆژەی وەکو محتەی کارەباو بەنداوی بۆ دەرچوو جێبەجێ نەکرا ،  تەنها یەک یاریگای تۆپی پێی هەیە پێویستی بەنۆژەن کردنەوەیەو بڕێکی کەم پارەی دەوێت وەعدیان پێ دراو نەکرا تەنها هۆلێکی بچوکی بۆنەکانی هەیە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیکی بچوک هەیەو نەکرا، هەنگاوی بون بەقەزای ڕێگری لێ کرا، ئێستا تەنها  دووبەشی پەیمانگای تەکنیکی کۆیە  لە تەق تەق  کراوەتەوە کە پەیمانگاکەش سەربەخۆ نیە،  بیناکەشی 27پۆلیە،  کاتی خۆی پەیمانگامان لەکۆیە کردەوە لە کۆنە بینای  ئامادەی سناعەی کۆیە 27پۆل نەدەبوو چ ئەو هەموو بیانوەشی لێ نەدۆزرایەوە، خەلکی تەق تەق پێی وابوو  پەیمانگاکەی سەربەخۆ دەکەن و کۆلیژی کشتوکالیشی لێ دەکرێتەوە ، نەک بەم شێوە ئەم بەشانەی ڕاگیرێت، بۆیە داوادەکەم و پێشنیاردەکەم زوو بە بڕیارەکەتان دا بچنەوە .  ئەگەر سوریش بن لەسەر ئەم بڕیارە ئەوا من وەکو خۆم پێشەنگ و خزمەتکاری ئەو شارە دەبم هەتا ڕاگرتنی نەوتی تەق تەقیش و وەلامی تریشمان دەبێت ئەم  پۆستەم نە پەیوندی بە هیچ لایەنی سیاسیەوە هەیەوە نەبۆ موزایدەی هەلبژاردنە ، وەلام نەبێت کردارمان دەبینن.

                                               عباس فتاح

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button