یەکە جەنگیەکانی ئەمریکا لەهەردوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەولێر دەکشێنەوە

لڤین:

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، هه‌ردوو لایه‌نی عێراق و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتن تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌ جه‌نگییه‌كانی له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د بكێشێته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ڕایگەیاندوە،” دوێنێ ( پێنج شەممە، ١٦ئه‌یلوولی ٢٠٢١ )، لیژنه‌ی ته‌كنیكی سه‌ربازی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق ركن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری و هاوتا ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی لیوا جۆن برینان كۆبوونه‌وه‌”.

له‌ بەشێکی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌،” هه‌ردوولا رێككه‌وتن یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌ران و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه‌مبكه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئاستی نوێنه‌رایه‌تی و به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ ئه‌فسه‌ر به‌ پله‌ی فه‌ریق دابه‌زێنن بۆ پله‌ی لیوا بۆ مه‌به‌ستی ئیداری و پشتیوانی لۆجستی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و راوێژكاری”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون به‌رده‌وام بن له‌ گفتوگۆكانیان بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌سته‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی رۆڵی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ شه‌ڕكردنه‌وه‌ بۆ راوێژكاری بكه‌ن”.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی گفتوگۆی ستراتیجی عێراقی  ئه‌مه‌ریكی و پلانی گۆڕینی رۆڵی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ شه‌ڕكردنه‌وه‌ بۆ رۆڵی راوێژكاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ( ٢٢ ی ته‌مموزی ٢٠٢١ )، هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.

هەروەها لە ٢٥ی تەمموزی ئەمساڵدا، شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکای کرد، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکی هاوبەشیان دەرکرد و ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ عێراق دەربڕی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button