راگەیەنراوی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بۆریس جۆنسن

لڤین:
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەکۆبوونەوەی نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، شه‌ڕى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش کراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،ڕایگەیاند،” پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ( هه‌ينى ١٧ / ٩ / ٢٠٢١ ) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن به گه‌رمى له‌لايه‌ن بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه له ئۆفيسى خۆى له تێن داونينگ ستريت، پێشوازى لێكرا”.
لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى دۆستانه‌دا سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا خۆشحاڵيى خۆى به پێشوازى له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له‌نده‌ن كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عيراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى سى ساڵ پێشتر به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕين له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ريتانيادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه و داكۆكى له به‌رده‌واميى پابه‌نديى به‌ريتانيا به پشتگيرى و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان كرد”.
ئەوەش هاتووە، سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌يوه‌ندييه‌كان مێژوويين و ده‌بێ پته‌وتر بكرێن به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره و خوازيارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ر‌دانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زياتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سه‌ردانيكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر نيشان دا و وتى، “بيره‌وه‌ريى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌يه. به‌ڕێزيان سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عيراق و له‌پێناو سه‌قامگيريدا ده‌يگێڕێت”.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەکردوە، “سه‌ردانمی له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن به دڵنياكه‌ره‌وه و گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان له قه‌ڵه‌م دەدەن به‌تايبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زيران و حكوومه‌تى به‌ريتانيا و هاوپه‌يمانانى دەکەن بۆ پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى و مرۆيييان له عيراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى بره‌ودانى به هه‌موو بواره‌كانى هاريكارى له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا دووپات دەکەنەوە، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كه ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌يه”.
هەروەها لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش لەراگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، “ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيشيان، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به به‌رده‌واميى گفتوگۆ و بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵى عيراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازيار و ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات”.
ئەوەش خراوەتەڕو،” دۆخى په‌تاى كۆڤيد_19، شه‌ڕى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21