بەرپرسێكی داعش دەستگیرکرا كەبەنیازی كردەوەی تیرۆریستی بوە لەهەولێر

لڤین:

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق،داواکراوی یەکەمی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانمان دەستگیركردوە،كە بەرپرسی ئەمنیی ویلایەتی باکووری عێراقی داعشە.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( شەممە،١١ی ئەیلووی ٢٠٢١ )ئاژانسی هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە،” ئەبوو ئیبراهیم دابق، بەرپرسی ئەمنیی داعشیان لە ویلایەتی باکووری عێراق دەستگیرکردووە، کە پلانی هەبووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە و کوشتن لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پێکهێنانی مەفرەزە تیرۆریستییەکانیش بووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناوبراو یەکەم داواکراو بووە لە هەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی چەندین پیلانی تەقینەوە و تیرۆرکردنی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنورییەکان کردووە”.

شانەکە لە ڕاگەیندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، “پرۆسەی دەستگیرکردنەکە دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە هەوڵی مەیدانی و بەدواداچوون لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبار ئەنجامدراوە”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئەبو ئیبراهیم هاوسەری یەکێکە لەو ئافرەتە داعشانەی کە لەماوەی ڕابردوودا دەستگیرکراوە و چەکی بێدەنگ و تەقەمەنی بردووەتە پارێزگای هەولێر و هەروەها هاوکاربووە لە پارەدارکردنی گروپە تیرۆرستییەکان”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button