بزوتنەوەیەکی سیاسی نوێ لە کوردستان ڕاگەیەندرا

لڤین:

لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید،بزوتنـەوەی یەكـڕەوتـیی ڕێگای تێكـۆشان لە كوردستـان وەک بزوتنەوەیەکی نوێی سیاسی خۆی ڕاگەیاند و یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە:

سەرەتای

سەرهـەڵـدانـی حیزبێكـی نوێ لە هەرێم …….

” مەكتەبـی لێدوان و پـەیام ‘ ;

ڕێبازێـكی نیـشتمانیی ڕادیكاڵی ڕاستڕەو

لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهـید كەوتـە خەبات و ، تێكۆشان …

بە ڕابەرایەتی ڕێزدار ; سیروان عەلـی ناسراو بە ” مەلا سیروان ‘ ، ڕێبـازێكی نیشتـمانیی هاتە گۆڕەپانی خەبات بە ناوی ; ” یەكڕەوتـیی ڕێگای تێـكۆشان لە كوردستان ‘، ئەم ڕێبازە نیشانەی بیرو باوەڕ و ، ڕێز و وەفای تێدایـە بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان ، بە جۆرێكـ كە پێمان دەڵێت ; ژیان ئامادەیی دەوێت و ، تێكۆشان و جەنگی دەوێـت بۆ گەیشتـن بە ئاسودەیی و نور و ڕونـاكیی دڵەكان ، پەیامێكـە بۆ خۆشـبەختی و سەرفرازی مرۆڤەكان بەگشتی و خاكی پیرۆزی هەرێمی باشوری كوردستـان بە تایبـەتی ،

وا بڕیـارە لە دواڕۆژێـكی نزیكـ دا و لە هەلـو مەرجـێكـی پێویست و گونجاو ; سەرەڕای ئەوەی بیرو باوەڕ و ڕێبازێكی ڕۆحـی و پـاكـیی دەرونەكانە ; وەكـ بزوتـنەوە و قەوارەیەكی سیاسیی بێتە مەیدانی تێكۆشان لەسەر خاكی پیرۆزی ئەم هەرێـمەمان ، وە لە كۆنگرەی یەكەم دا بـزوێنەرەكەی بۆ ماوەی [ 7 ] ساڵ ; هەڵـبژێـردرێـت ،

لە تێڕوانین و ئەدەبیـات و فەلسەفەی یەكڕ٥وتـییـەكان ; وشەی یەكـڕەوتی وشەیەكی پیرۆز و دڵخواز و ڕۆحیـە و ، بەمانـای یەكڕیـزی و یەكـدەستی و یەكهەڵوێـستی دێـت ، وشەیـەكە كە مرۆڤی ئەم هەرێمە دەبـات بەرەو ئاشتەوایی ڕاستەقیـنە و ئاسودەیی ،

وە لادان و ملـنەدان بۆ ئەم وشـەیە دەبـێتە هۆی فەوتانی ژیانی ئاسودە و ، لە دواجاریـش هەست كردن بە پەشیمانی ، چونكە ڕێبازی ” یەكـڕ٥وتی جیاوازی ناكات لە نێوان چ ئیسلامی و چ عەلمانی ، لەبەر ئەوەی سیستـمی كاركردن تیایدا و بۆ لایەنگر و دۆستانی هەر بە ناوەكەی خۆیەتی كە ڕێباز و سیسـتمێكی یەكڕ٥وتی یـە و بۆ سەرفرازی و سەروەریی خاكی هەرێـم هەتا هەتایـە دەكۆشێت .

……. تێـبـینی …….

یەكڕەوتـیی ڕێگای تێكۆشان بەشداریی هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵ ناكات لەبەر كۆمەڵێ هۆكاری پێویست و واقیعی .

هەر بـژیـن …

…….

مەكتـەبی لێدوان و پەیـام /

بزوتنـەوەی

یەكـڕەوتـیی ڕێگای تێكـۆشان لە كوردستـان .

هاوینـی ;

2021 ی ڕۆمی

پارێزگـای

هەڵەبجەی شەهیـد .



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button