لەبارەی نرخی دۆلارەوە بانکی ناوەندی ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق،دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه‌.

ئێحسان شه‌مران یاسرى جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئەمرۆ ( هەینی، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) به‌میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى ڕاگه‌یاندوه‌،” دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى بڕیارێكى سه‌رپێى نه‌بوه‌و له‌نێوان وه‌زاره‌تى دارایی و بانكى ناوه‌ندى و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوتوێكراوه‌”.

جێگرى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو،” دیاریكردنى نرخى نوێى دینارى عێراقى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت نه‌بوه‌ وه‌ك هه‌ندێك لێى تێگه‌شتون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورتهێنان بوبێت به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه‌، به‌ڵكو بۆكاتێكى درێژمه‌ودابوه‌و په‌یوه‌ندى به‌به‌هاو هێزى دینارى عێراقى هه‌یه‌ له‌ بۆرسه‌ى جیهانیداو به‌گۆڕانكارى و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ده‌ستكارى به‌هاى دینارى عێراقى ناكرێت”.

لە کۆتایدا ئاشکرای کردوە،” دواین گۆڕانكارى له‌ نرخى دینار كه‌ پێشتر ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ساڵى ( ٢٠٢١ ) بوه‌و تا ئه‌مساڵ درێژه‌ى كێشاوه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button