ژمارەیەک هەڵسووڕاوی گۆڕان پەیوەندی بەپارتییەوە دەکەن

لڤین:

لقی دووی پارتی، زیاتر لە ٢٠ گەنج لە ڕێزەكانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە هاتنە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی لقی دووی پارتی لەهەولیر، ئەمڕۆ ئەحمەد كانی بەرپرسی لق پێشوازی کردووە، لە 20 گەنج کە لە ڕێزەكانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە چوونەتە ناو پارتی.

ڕاگەیەندراوەکە:

 

زیاتر لە 20 گەنج لە ڕێزەكانی گۆڕانەوە هاتنە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 1 ی ئەیلوولی 2021،ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی هەڤاڵان محەمەد خەلیل كارگێڕی لق و فەرهاد ئاكرەیی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی منارەو فاروق هەژار ئەندامی لق و هەڤاڵانی لیژنەی ناوچەی منارە،پێشوازی گەرمیان لەو گەنجانە كرد كە ڕیزەكانی گۆڕانیان بەجێ‌ هێشت و هاتنە ڕێزی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی لیژنەی ناوچەی منارەوە.

بەرپرسی لقی دوو پاش ئەوەی پیرۆزبایی هاتنە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستانی لەو گەنجانە كرد كە ڕیزەكانی گۆڕانیان بەجێ‌ هێشتبوو،بەخێرهێنانی لێكردن و هەموو پشتیوانیەكی بۆ دووپات كردنەوە لەپێناو درێژە دان بە خەبات و چاڵاكیان لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان،دڵنیایی پێیاندا لەوەی دەرفەتەكانی بەرەو پێشەوەچوونیان لە ئایندەدا بۆ دێتە پێشەوە و ئەوان دەبن بە هێزێكی گەورەو كاریگەر لە ئۆرگانەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەنگاوەكانیان لەپێناو دەستخستنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبێ‌ بە هەنگاوی گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان.

ئەو گەنجانەی هاتبوونە ڕیزی پارتی دیموكراتی كوردستانیش وێڕای سوپاسی گەرمیان بۆ پێشوازی گەرمی بەرپرسی لق و هەڤاڵان،بەڵێنیاندا درێژە پێدەری ئەو ڕێبازە پیرۆزەی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان بن كە تێكۆشانە لەپێناو وەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button