مەزڵوم کۆبانێ: پەیوەندیەکانمان لە گەڵ ئیدارەی بایدن باشترە لە رابردوو

لڤین:  

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، پەیوەندیەکانی ئێستایان لەگەڵ ئەمریکا باشترە لە رابردوو، دەش:ێت کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان تاهەتایە دەمێنێتەوە.

مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کەوتنی خێرای حکومەتی کابوڵ وایکرد کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە هۆشیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانن و هیوای چارەنوسێکی جیاواز بخوازن.

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە “لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆ بایدن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتن باشتربوون، چاوەڕێ دەکەين سەقامگیریی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت، ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتە سەر”.

کۆبانێ روونیشیکردەوە، ئێستا هەستدەکەين پشتیوانییەکی سیاسی و سەربازیی بەهێزترمان هەیە، بەراورد بە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button