حەسەن نەسروڵا: دەبێت باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بگەرێتەوە ژێر دەستی حکومەتی سوریا

لڤین:
ئه‌مینداری حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند، ده‌بێت باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا و حەشدی شەعبیش لە عیراق بە هێز بکرێت.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا به‌بۆنه‌ی رۆژی عاشوراوه وتارێكی پێشكه‌ش كرد و داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئەمریکای كرد له عێراق و سوریا، وتیشی: ده‌بێت باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) بگه‌ڕێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا.
ئەمینداری حزبوڵای لوبنان وتیشی: ئه‌مریكا نه‌وتی سوریا ده‌دزێت و ئاودیوی عێراقی ده‌كات و داعش بە هێز دەکات.
ئەو وتیشی: پێویستە حەشدى شەعبى لە عێراق بمێنێتەوە و پارێزگارى لێبکرێت، چونکە ئەو هێزە “لەپێناو خودا” دامەزراوە.