كێی دیكه “عه‌واد به‌نده‌ر” ده‌بێت؟
هه‌موو ئه‌و دادوه‌رانه‌ی هه‌رێم كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری له دادگاییكردنه‌كاندا بریار له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین ده‌ده‌ن، بۆ هه‌تایه ناویان له ته‌نیشت ناوی “عه‌واد به‌نده‌ر”ی دادگای سه‌روره‌ی رژێمی به‌عس ده‌هێندرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ردوو تۆمه‌تخراوه پاڵ (به‌ده‌ل به‌رواری) و (ئومێد به‌ڕۆشكی) دادگایی بكرێن. له سه‌ره‌تای قۆناغی ده‌ستگیركردنه‌كانیان، (به‌ده‌ل به‌رواری) به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك كه تۆمه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا ساغ بكاته‌وه له‌لایه‌ن دادگای دهۆك بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌رچوو، هاوكات (ئومێد به‌روشكی) چه‌ند جارێك به‌كه‌فاله‌ت ئازادكرا {هه‌رچه‌ند 2021/6/22 گه‌رێكی سزاكانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا}. به‌ڵام هه‌ردوو تۆمه‌تخراوه پاڵ دوای چه‌ندین مانگ له زیندانیكردن و بێ به‌شكردنیان له دیداری خێزان و پارێزه‌ران هه‌روه‌ها تێكچوونی باری ته‌ندروستیان، له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی پارتی دیموكرات چه‌ندین تۆمه‌تیان به‌ناوی تێكدانی باری ئاسایشی دهۆك و كوردستان و ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی بۆ دروست كرا، له كاتێكدا هه‌ردوو ناوبراو ته‌نیا له خۆپیشاندانه‌كانی دهۆكدا داوای مووچه‌ی مامۆستایانیان ده‌كرد و بانگه‌وازیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی كردووه له‌و باره‌یه‌وه.
له یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان دا هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی یاسای ژماره 11ی سالێ 2010ی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان بكات، به‌پێی مادده‌ی 10ی یاساكه “سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت، به ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ زیاتر نه‌بێت، یان غه‌رامه‌یه‌ك كه له 50هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له 500هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به‌هه‌ردوو سزاكه.” به‌ڵام جگه له‌وه‌ی كه یاسای رێكخستنی خۆپیشاندان له كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێم دا بۆته یاسایه‌كی كارپێنه‌كراو، له هه‌مان كات دا خۆپیشاندان مافێكی قه‌ده‌غه‌كراوه و كراوه‌ته تاوانێكی نیشتیمانی تێكده‌رانه و سیخوڕێكردن.
هه‌ر كه‌سێك بۆ یه‌ك رۆژ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ زیندانیانی بادینان كردبێت له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ، له‌وه دڵنیایه كه ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌یانكراوه جگه له تۆڵه‌كردنه‌وه له ره‌خنه‌كانیان راستییه‌كی دیكه‌ی له پشته‌وه نییه، هاوكات پێشینه‌ی تێوه‌گلانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له تۆقاندن و ئه‌نجامدانی تاوان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان پشتڕاستی تۆڵه‌كردنه‌كه‌یان ده‌كاته‌وه. له‌م پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی یاسا و دادگایی كردنانه‌دا رووی راسته‌قینه‌ی دادوه‌ره‌كانیش له‌به‌رده‌م رای گشتی ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه سبه‌ینێ چاوه‌ڕوان ده‌بین تا ببینین كێی دیكه له دادوه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ته‌نیشت “عه‌واد به‌نده‌ر” ناوی ده‌هێندرێت. چاوه‌ڕوان ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ببینین حكومه‌تی هه‌رێم چ لاپه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی مێژووی له‌به‌رده‌م رای ناوخۆ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ ره‌ش ده‌كات.
ئازادی بۆ مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری و ئومێد به‌رۆشكی و ته‌واوی زیندانیانی بادینان. ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئێوه‌یان له‌پشت ده‌یان دیوار و ده‌رگای وه‌ك “ئه‌منه سووره‌كه” زیندانی كردووه، به‌ڵام ناو و كه‌سایه‌تی و بوێریتان به خواست و ئازادی خۆمان له دڵ و بیرماندا نه‌خشاندووه.