هەپەگە: پارتی هێرشی کردووەتە سەر گروپێکمان و ژمارەیەک گەریلامان شەهیدبوون

لڤین:

هەپەگە ڕایگەیاند، هێزێکی پارتی لەسنوری خەلیفان هێرشی کردووەتە سەر گروپێکی گەریلا و ژمارەیەک گەریلایان شەهیدکردوون، دەشڵێت: پێش ئەوەی سنووری ئارامیمان تێپەڕێت‌، چاوەڕێ دەکەین پارتی زانیاریی متمانەپێکراو بڵاو بکاتەوە.

لەبارەی گروپێک گەریلاوە، کە چەند ڕۆژێکە لەسنوری خەلیفانی سەر بەپارێزگای هەولێر بێسەروشوێن بوون ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە هێزێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، گەمارۆی گروپەکەیان داوە و هێرشیان کردوونەتە سەر و لە ئەنجامدا بەشێک لە گەریلاکان شەهیدبوون، هەپەگە داواشدەکات “پارتی لە زووتریین کاتدا و بێ ئەوەی کە زانیارییەکان پێچەوانە بکاتەوە، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هەڤاڵانە، زانیاریی متمانەپێکراو بڵاو بکاتەوە”.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە:

گروپێکی بچووکی گەریلا لە چوارچێوەی ئەرکەکانیاندا ویستوویانە لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی دیکە، پاش ئەوەی کە گەیشتوونەتە ناوچەی خەلیفان، لە ڕۆژی ٢٦ی تەمموزەوە پەیوەندییان پچڕاوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە لە خەڵکی ناوچەکە وەرمانگرتوون، هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو گروپەمانیان گەمارۆ داوە و هێرشیان کردوونەتە سەر، کە  لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەند هەڤاڵێکمان شەهید بوون، بەپێی زانیارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، هێزەکانی پارتی لەو شوێنەدا بڵاو بوونەتەوە و ڕێگە بە هاتووچۆی هیچ کەسێک نادەن.

لە هەمانکاتدا بەرپرسانی پارتیش لە ڕاگەیاندنەکانی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە، کە ‘لە ناوچەی خەلیفان پێکدادانێک هاتووەتە ئاراوە‌. سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هەڤاڵانەمان نیگەرانیی خۆمان ڕادەگەیەنین و دەڵێین، کە هیچ واتایەک لەو کردەوەیەدا نابینین، ئەم کردەوانە قبوڵ ناکەین، ئەم هەڵوێستە هەر وەکو بەڕوونیی دیارە، تەنیا خزمەت بە دووژمنەکانی گەلی کورد دەکات.

پێش ئەوەی سنووری ئارامیمان تێپەڕێت‌، چاوەڕێ دەکەین کە پارتی لە زووتریین کاتدا و بێ ئەوەی کە زانیارییەکان پێچەوانە بکاتەوە، سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هەڤاڵانە، زانیاریی متمانەپێکراو بڵاو بکاتەوە.

لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەدا، بانگەوازیی لە گەلی کورد دەکەین، سەبارەت بەم هێرشە کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلەکەمانی کرووەتە ئامانج، هۆشیار بن و داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە پەیوەندییدارەکان دەکەین، کە لەپێناو ئەرکە نەتەوەییەکانیاندا هەست بە بەرپرسیارێتیی بکەن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button