وەزارەتی پەروەردە خول بۆ مامۆستایان دەکاتەوە

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، مامۆستایانی وانەبێژ و میلاكی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دەتوانن، ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی.

وەزارەتی پەروەردە بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی (میلاك و وانەبێژ ) دەكەنەوە، لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی كەوا ناویخۆیان تۆمار بکەن بۆ پێشخستنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان.

ئەوەشی رونكردوەتەوە، ئامانجی ناوتۆماركردنەكە بۆ پێشخستن و بەرزكردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی كۆرسەكانی ڕاهێنانی (بریتش كاونسل)ە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كۆرسەكانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە، دوا مۆڵەتیش بۆ ناو تۆماركردن رۆژی 16ی (ئەیلول)ی 2021 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button