حکومەتی هەرێم 87ملیۆن دۆلاری بۆ کۆمپانیایەک خەرجکرد

لڤین:
کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند،بڕی 87 ملیۆن دۆلاریان وەک شایستەی دارایی بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە.
کۆمپانیاى دانە غاز لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، لە شەش مانگى یەکەمى ساڵى رابردوو، بڕى قازانجى کۆمپانیاکە 47 ملیۆن دۆلار بووە, بەراورد بە ساڵی رابردووش بڕی قازانجەکانیان بە رێژەی ٥٤٪ زیادیکردووە.
پاتریک وارد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاندووە “بەپێی پلانی کۆمپانیاکەمان تا دوو ساڵی دیکە، بەرهەمهێنانی گازی سروشتی رۆژانە بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێ جا زیاد دەکەن، واتا بڕەکەی لە 440 ملیۆن پێ سێ جاوە بۆ 690 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن”.