کازمی لە بارەی کشانەوەی سەدر لە هەڵبژاردن هەڵوێستی خۆی راگەیاند

لڤین:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناکرێت پێشبینی بەشداری نەکردنی ڕەوتی سەدر لە ھەڵبژاردندا بکرێت چونکە لایەنێکی گرنگن.

مستەفا کازمی لە تویتێکدا ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر لایەنێکی گرنگن و ناکرێت پێشبینی بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردندا بکرێت.

وتیشی، لە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووییدان بۆ گەیشتن بە ھەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد، عێراقیش پێویستی بە ھەماھەنگی ھەموولایەک ھەیە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت،دوینێ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بە ڕەسمی کشانەوەی ڕەوتەکەی و بەشدارینەکردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button