لە بارەی کێشە ناوخۆییەکانەوە کۆنگرەی نەتەوەیی پەیامێکی ئاراستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد

لڤین:
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌سه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانى یه‌كێتى داواده‌كات به‌په‌له به‌گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن بکه‌ن لە بارەی چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
لە نوسراوێکدا کە هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی ئاراستەی هاوسەرۆکانی یەکێتیان کردووە دەڵێن “وه‌ك ئاشكرایه كوردستان و ناوچه‌كه به‌دۆخێكى هه‌ستیار و ناڕون و پڕ مه‌ترسیدا هه‌نگاو ده‌نێت، له‌لایه‌كه‌وه هێزه هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكى داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و ستراتیژى دوورمه‌ودان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌ر وه‌ك هه‌میشه خه‌ریكى پیلانگێڕین بۆ له‌ناوبردن و بێ كاریگه‌ركردنى كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانى، یه‌كێتى له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێكى نیشتیمانى خه‌ڵكى كوردستان له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه”.
کەنەکە داواشیکردووە ئەو حزبە، ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگه‌كانى بارودۆخه‌كه بێته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستاندا، هانده‌رو ده‌ستپێشخه‌رى یه‌كێتى ناوخۆی كوردستان‌و یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت.
ئاماژەی بەوەکردووە “به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌بیستین كه هه‌ندێك كێشه و ناكۆكى له‌نێوخۆى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه”.
هاوسەرۆکانی کەنەکە نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە و داوایان کردووە “به‌ئارامى و پشوو درێژیی و ژیریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان و دۆستانى دۆزى گه‌له‌كه‌مانى نیگه‌ران و نه‌یارانیش دڵخۆش ده‌كات”.
هاوکات لەو نوسراوەدا کەنەکە داواشی کردووە “به‌گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى نیشتیمانى لاوازده‌كات، ئه‌مه‌ش پارسه‌نگى هێز له‌هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش یه‌كێتى خۆیی‌و خه‌ڵكى هه‌رێم‌و ته‌واوى كوردستان ده‌بن”.
ئەو رێکخراوە کوردیە ئامادەیی خۆشیانی راگەیاندووە و بۆ ئەوەی هەوڵیی بە ئاشتی چارەسەرکردنی بدەن و دەڵێت “بۆیه هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته ئه‌ستۆى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى‌و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌ئه‌ركه‌كانتاندا ئاماده‌ین”.