وەزارەتی بازرگانی لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:

بەم نزیکانە بەشە خۆراکی هاوڵاتیان دابەشدەکرێت و کوالێتی ئەو خۆراکانەی دابەشدەکرێت زۆر بەرزە.

وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەو مادە خۆراکیانەی پێشنیازیانکردبون لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگاندا دابەش بکرێن دابینکران، لەداهاتویەکی نزیکدا  سندوقی خۆراک کە پێکهاتوە لە (ڕۆن، شەکر، نۆک، پاقلە، فاسۆلیا، دۆشاوی تەماتە و برنج) بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

بە پێێ ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو خۆراکانەی گەشتۆتە کۆگاکان کوالێتیەکی بەرزیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە مانگانە لەگەڵ بەشە خۆراکی هاوڵاتیاندا سندوقی خۆراک دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button