نێچيرڤان بارزانى پیرۆزبایی ئاراستەى ئیبراهیم ڕەئیسی دەکات

لڤین:

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى له‌  ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى تازه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوێنێدا، به‌ سه‌ركۆمارى تازه‌ى ئێران هه‌ڵبژێردرا.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “له‌ نامه‌يه‌كدا كه‌ به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاراسته‌ى سه‌رۆك ڕه‌ئيسى كردووده‌، وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن له‌ پۆست و ئه‌ركى تازه‌يدا، هيواى خواستووه‌ له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكاتيى به‌ڕێزياندا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش زياتر په‌ره‌يان پێبدرێت و بواره‌كانى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ تاران له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دا، فراوانتر بكرێن”.

ئەمڕۆ جەمال عورف، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆی ٢٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ، ئیبراهیم رەئیسی توانیویەتی زیاتر لە ١٧ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگ بە دەست بهێنێت  و بەوەش ببێتە سەرۆک کۆماری چوار ساڵێ داهاتووی ئێران .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button