شەڕی دوو دراوسێ کوژراوێک و شەش برینداری لێکەوتەوە

لڤین:
شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی نێوان دوو دراوسێوە، لە ناحیەی قوشتەپەی هەولێر کەسێک کوژرا و شەشی دیکە برینداربوون.
شەوی ڕابردوو کێشە لەنێوان دوو دراوسێی ناحیەی قوشتەپەدا دروستدەبێت و هەردوولا تەقەیان لەیەک کردووە، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی کوژراوە.
لە رووداوەکەدا کەسێک بە ناوی کۆسرەت زرار کوژراوە، شەش کەسی دیکەش برینداربوون و خوشک و برایەکی کوژراوەکەش لە نێو بریندارەکاندان.