وەزارەتی کارەبا:

ئەمریکا ئامادەی دەربڕیوە بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لەهەرێمی كوردستان

لڤین:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆ رێكەوتی ٢٧ی ئایار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە لیزا بۆدۆنڵی كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لەكوردستان كرد، لەكۆبوونەوەیەكدا كە زاگرۆس فەتاح بریكاری وەزارەتی پلاندانان  و رابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا و ئەردەڵان شوكری بەڕێوەبەری گشتی وەزارەت ئامادەیبوون”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لیزا دۆنڵی پشتگیریی وڵاتەكەی دووپات كردەوە بۆ حكومەت و گەلی كوردستان و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ بەشداریكردن لەئەنجامدانی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی كارەبا بەشێوەی قەرز لەهەرێمی كوردستان”.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” وەزیری كارەبا سوپاسی كونسوڵی بەشی ئابووری كونسوڵخانەی ئەمەریكای لەكوردستان كردوو ئامادەیی وەزارەتی دەربڕی بۆ پشكەشكردنی هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی ستراتیژیی لەناویاندا وێستگەكانی ٤٠٠ كەی ڤی و ئەنجامدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی بەفیڕۆچووی ناو كێڵگە نەوتەكان و گرنگی راكێشانی بۆری غاز بۆ وێستگەی ١٠٠٠ مێگاواتی كارەبای كواشی لە پارێزگای دهۆك و چەندین پرۆژەی دیكە كە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا گرنگن”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”كونسوڵی ئابووری لەكونسوڵخانەی ئەمەریكا لەكوردستان سوپاسی وەزیری كارەبا و وەزارەتە پەیوەندارەكانی دیكەی پلاندانان و دارایی كردوو گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كرا”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button