لاھور شێخ جەنگی:

دەستوور بۆ ھەمووانە نەک تەنھا بۆ بەرژەوەندی ئەوانەی ناویان ناوە زۆرینە

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی، پێویستە دادگاکان سەربەخۆ بن لە کەیسی سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان

ئەمڕۆ، ( پێنچ شەممە، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ )، لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە مارتن ھوس باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڤێنسنت گیووم پۆپۆ لێپرسراوی نوسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارێکدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە سەبارەت بە پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پرسی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی چڕکردنەوەی ھەوڵەکان لە پێناو چالاککردنی پڕۆسەی سیاسی و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی ھاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەکان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییە سیاسی و ئەمنییەکان”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”باس لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی کرا و پابەندکردنی ھەردوولا دووپاتکرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و پەنابردنە بەر دەستوور و ڕێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان، بوونی نەخشەڕێگایەکی بنەڕەتی و درێژخایەنیش بە گرنگ زانرا بۆ یەکلاییکردنەوەی ھەموو کێشەکان”.

سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین، لە بەشێکی ڕاگەیندراوەکەدا، هاتووە،”ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و فراوانکردنی پانتایی ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە ھەرێمی کوردستان، پێویستی پارێزگاریکردن لە سەربەخۆیی دادگا لە کەیسی سزادانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان دووپاتکرایەوە. لەو ڕووەوە ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند ( بە ڕای ئێمە ئەو کەیسە کاریگەریی خراپی دەبێت لەسەر ناو و ناوبانگی حکومەت و ھەرێمی کوردستان کە چەندین ساڵە خەباتمان بۆ کردووە و قوربانیمان بۆ داوە تا گەیشتووین بەو ئاستەی ئێستا ) “.

هەروەها هاتووە،” ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانیکردنی میدیای ئازاد و پشتگیریکردنی چالاکوانان کە ھەر بەو پشتیوانییەش سلێمانی بووە بە شوێنی لەدایکبوونی ئازادی و میدیای ئازادی کوردستان، دووپاتیشیکردەوە کە یەکێتیی بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەو سیاسەتە و کاری زیاتریش دەکات بۆ پتەوکردنی کۆڵەکەکانی دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندن لە ھەرێمی کوردستان”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” لە بارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی جەختیکردەوە کە دەستوور بۆ ھەمووانە نەک تەنھا بۆ بەرژەوەندی ئەوانەی ناویان ناوە زۆرینە و پێویستە لە ڕێگەی دەستەیەکی نوێ و پسپۆڕەوە بنوسرێتەوە کە تەنھا بەرژەوەندیی گشتی تێدا ڕەچاو بکرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button