ئەندازیار حسێن ساڵح:

سیروان لە کۆتا ھەناسەیدایە

لڤین: ئەندازیار حسێن ساڵح

سیروان لە کۆتا ھەناسەیدایە
ئەندازیار حسێن ساڵح – بەنداوی دەربەندیخان
شوێن / سنوری ئێران لە نزیک ھەڵەبجە
بەروار / ٢٠٢١/٥/٢٤
داھاتی ئاو تەنھا (١ م٣/چرکە)
بە پێی بەدواداچونی تیمی ھایدرۆلۆجی بەنداوی دەربەندیخان لەسەرەتای مانگی ئایارەوە تا نوسینی ئەم پۆستە ئێران یەک دڵۆپ ئاوی بەرنەداوەتەوە ئەوەشی ھەیە تەنھا ھی کانیاو و چەمەکانی گریانەو ھاوارو ھەندێ گوندی تری ھەرێمی کوردستانە
لێکەوتەکانی وشک بونی سیروان
١- پیسبونی ژینگەی ئاویی ڕوبارەکە و کاریگەری لەسەر سامانی ماسی و سەدان جۆر باڵندە
٢- کاریگەری ڕاسەوخۆی لەسەر پرۆژەی ئاوی پارێزگای ھەڵەبجەو قەزای سەیدسادق کە ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا کەمتر لە مانگێک ٢٥٠٠٠٠ دوسەدو پەنجا ھەزار کەس بێ ئاو دەبن
٣- کەمبونەوەی داھاتی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان و دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەکە چونکە ڕوباری سیروان نزیکەی لە ٧٠٪‏ داھاتی بەنداوەکە پێک دەھێنێت
٤- پیسبونی ئاوی دەریاچەکە چونکە ئەو ئاوەی ئێستا لە ڕوباری تانجەرۆوە دەڕژێتە دەریاچەکە  نزیکەی سێ ھێندەی ڕوباری سیروان و زمکانە وەلەبەرئەوەی تانجەرۆ پاشماوەی ئاوەڕۆی سلێمانی و سەدان کارگەیە بەبێ فلتەرەیشن
٥- کەم بونەوەی ئاوی خواردنەوەو کشتوکاڵ لەسەر زیاتر لە  ١٠٠٠٠٠٠ یەک ملوێن لە دانیشتوانی خواروی بەنداوی دەربەندیخان
بۆیە لێرەوە بانگەواز دەکەم بۆ ھەموو دڵسۆزان و خەمخۆران و ڕێکخراوەکانی ژینگەو ئاو کە لەھەموو ئاستەکاندا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق بکەونە جوڵە بۆ گفتوگۆکردن و قەناعەت پێھێنانی ئێران بە بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بەئاو چونکە ڕوبارێکی سنور بڕە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button