رێباز حەملان: پڕۆژەی بودجەی هەرێم دوای جەژن رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

لڤین:

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه‌ رایگەیاند، دوای جەژنی رەمەزان پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

رێباز حەملان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵآویکردەوە “پاش جەژنی رەمەزان پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان رەوانەی پەرلەمان دەکرێت”.

ناوبراو وتیشی: بودجەی 2021 بۆ ئاوەدانیی زیاتر لە رێگاوبان و کەرتی پەروەردە و فێرکردن و وەبەرھێنان و رێکخستنەوەی داھاتی باج و خاڵە سنورییەکان و گومرگ دەبێت.

ئەو روونیشیکردەوە، لەگەڵ ھاتنی مافە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی 2021ی عێراق، ھیواکان بۆ گوزەرانێکی باشتر دێنەدی، وتوشیەتی پڕۆژەی بودجە بە مەبەستی زیاتر رێکخستنەوەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و موچەی موچەخۆرانە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button