حکومەتی هەرێم لە بارەی ڕادەستنەکردنی داهاتی نەوتەوە وەڵامی بەغدا دەداتەوە

لڤین:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەبارەی پرسی داهاتی نەوتی هەرێمەوە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەنەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە میدیا فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بڕە داهاتێک یان بڕە نەوتێکی رادەست نەکردووە، وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا هاتووە.
دوابەدوای ئەو لێدوانە د.جوتیار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی کوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی “گاڤ نیوز” رایگهیاند، بهزوترین كات وهڵامی وهزارهتی نهوتی عێراق لهبارهی نهناردنی داهاتی ههرێم بۆ بهغدا دهدهینهوه.
ئەوەش لە کاتێکدایە پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق بە 12.67% دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنی نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان، بەڵام تائێستا نە هەرێم داهاتی نەوتی ڕادەستکردووە و نە بەغداش بەشە بودجەی بۆ هەرێم ناردووە.