برێت مەکگۆرک لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبێتەوە

لڤین:
ئێوارەی ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی لڤین، برێت مەکگۆرک کە بە سەرۆکایەتی شاندیکی باڵای ئەمریکی سەردانی عێراقی کردووە ئەمڕۆ دەگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکانی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆکردنە لە سەر رەوشی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا.
پێشتر کە مەکگۆرک نوێنەرایەتی ئەمریکای دەکرد لە شەڕی داعشدا، پەیوەندیەکی فراوانی هەبوو لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە کوردەکان، لەسەر داوای لاهور شێخ جەنگی هاوکرابوو بۆ پشتیوانی کردنی ئەمریکا بۆ رۆژئاوای کوردستان.