بەهۆی ناڕەزایی دەربڕینەوە مانگ و نیوێکە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی بە شێروان شێروانی نادرێت

لڤین:  

تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی  CPT، سەردانی خانەوادەی شێروان شێروانی کرو هاوسەری ئەو زیندانیکراوەی بادینان بە رێکخراوەکەی وتووە، رێگە نادرێت شێروان شێروانی پەیوەندیان پێوە بکات.

ڕووگەش، ھاوژینی شێروان شێروانی بە ڕێکخراوەکەی وتووە “دواین جار کە توانیم قسە لەگەڵ شێروان-دا بکەم ١٣ی ئازار بوو. ئاسایش تەنها بۆ ماوەی دوو خولەك ڕێگەیدا کە شێروان قسەم لەگەڵدا بکات”. ي

هاوسەری شێروانی ئەوەشی وتووە کە شێروان پێیوتم “باوەڕ بەو چەواشەکارییانە نەكەم كە لە بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە. تەنها لەبەر ئەوەی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا شێروان ناڕەزایەتی دەربڕی لە سەر بارودۆخی لە زینداندا، بۆماوەی زیاتر لە مانگ و نیوێكە ڕێگەی پێنادرێت پەیوەندی تەلەفونیمان پێوەبکات.”

رێکخراوەکە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە ڕێگە بە ھەبوونی پەیوەندی تەلەفونی لە نێوان شێروان شێروانی و خانەوادەکەی بدرێت و گەرەنتی بدرێت لە بەڕێوەچوون و پێشکەوتنی پڕۆسەیەکی پێداچوونەوەی دادپەروەرانە بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان.

لە رۆژی 15ی شوباتی ئەمساڵ دادگای تاوانی هەولێر ماوەی شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان سەپاند، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو زیندانیکراوانە چاوەڕوانن دادگای پێداچونەوە دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەیان ئەنجام بدات بەڵام تا ئێستا ئەنجام نەدراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button