سوید هەوڵی کەمکردنەوەی پەناپەر دەدات

لڤین:

ئۆپۆزسێۆنی سوید پێشنیاری سیاسەتی کەم کردنەوەی پەنابەریان کردووە و پێشنیارەکەیان دەخرێتە پەرلەمانەوە بۆ دەنگدان.

چوارپارتە ڕاستڕەوەکەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوید، مۆدێرات، لیبراڵ، مەسیحییەدیموکراتەکان، دیموکراتەکانی سوید  لە سەر پێشنیارێکی هاوبەش بۆ توندکردنەوەی مەرجەکانی پەنابەری ڕێککەوتوون.

ئۆلیڤ کریستەرسۆن سەرۆکی مۆدێراتەکان دەڵێت،”پێشنیارەکانی ئێمە بۆ پرسی پەنابەری باشترە لە پێشنیارەکانی حکومەت ئێمەدەمانەوێت پەنابەری بۆ سوید کەم بکەینەوە بۆ ئەوەی بە پرۆسەی گونجاندنی پەنابەران ڕابگەین بەڵام حکومەت بە پێشنیازەکانی ڕێ بۆ هاتنی پەنەبەری زیاتر خۆش دەکات”.

پێشنیارەکەیان پێکهاتووە لە حەوت خاڵی  کە گۆرانکاری لە مافی پەنابەرێتی و مانەوەی هەمیشەیی لە سوید لە خۆدەگرێت.

پێشنیارەکەیان دەخرێتە بەردەم پەرلەمان بۆ دەنگدان و بەوتەی ئۆپۆزسیۆن ئەگەری هەیە هەندێک خاڵ تێبپەڕێنرێت بەڵام هەندێکی با دڵنیای تێناپەڕێنرێت

پێشنیازەکان بۆ تووندکردنەوەی مەرجەکانی پەنابەری و کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرە بۆ سوید.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button