لەبارەی نوێژی جەژنەوە بڕیاری نوێ دەردەکرێت

لڤین:
وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا بریار لەوە دەدەن کە نوێژی جەژن دەکرێت ولەوبارەیەوە ڕێنمایی نوێ دەردەکەن.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا و بۆ رێگریكردن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی 10 رۆژ مزگەوت و شوێنە گشتییەكان داخران 99%ی مزگەوتەكان پابەندی بڕیارەكە بوون و سوپاسیان دەکەین”.
وەزیری ئەوقاف وتیشی، تا ئێستا بڕیار لە سەر نوێژی جەژنی ڕەمەزان نەدراوە، لەچەند رۆژی داهاتوودا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن و سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزان رێنمایی نوێ دەردەکەن.