زیاتر لە دوو ملیار دینار بە شێوەی بەڵێندەرایەتی بۆ نۆ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە هەولێر دابینکرا

لڤین:

عیماد محەمەد، بەڕێوەبەری چاککردنەوەی ڕێگاوبانی ھەولێر،لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فه‌رمی پارتی ڕاگەیاندووە “لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەگومەژی زیاتر لە دوو ملیار دینار بە شێوەی بەڵێندەرایەتی نۆ پڕۆژەی ڕێگاوبان لە بواری چاککردنەوە جێبەجێ دەکرێت و دەست بە ڕێکارەکانی جێبەجێکردنیان کراوە”.

وتویشیەتی “ئەو پڕۆژانەمان بەسەر ھەموو قەزا و ناحیەکاندا دابەش کردووە لە سنووری پارێزگای ھەولێر و ڕێکارەکان تەواو بن دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، چونکە حکوومەت ڕەزامەندیی لەسەر داوە و ئەو گوژمە پارەیەی بۆ تەرخان کراوە و ئەو ڕێگاوبانانەی پێویستیان پێی ھەبێت، نوژەنیان دەکەینەوە”.

لە کۆتایدا باسی لەوەش کردووە “تەرخانکردنی ئەو پارەیەش لە چوارچێوەی ئەو ٢٨ ملیار دینارەیە کە بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخان کراوە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ڕۆژی ١٤ی نیسان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی بڕی ٢٨ ملیار دینار داوە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button