
کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کران
لڤین فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەند جارێک بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان و ژمارەیەک دامەزراوەی خزمەتگوزاری و بنکەی تەندروستی بۆردوومان کراون. دەشڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و ١١ـی دیکە بریندار بوون. فەرماندەیی گشتیی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە